
سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “عەلی وەحدانی”، تەمەن ٤٣ ساڵ، “حسێن وەحدانی” تەمەن ٣٧ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی بجنوورد و “شەهرام مەهدەوی”، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان، کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لەلایەن دادگای تاوانەکانەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
شایانی باسە، عەلی وەحدانی و حەسەن وەحدانی، شەش ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و هەروەها “شەهرام مەهدەوی” سێ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگای ئاماژەیە، سێ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ئەرشیا، تەمەن ٢٢ ساڵ و ئەمین، خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە کە ناوی ئاشکرا نەبووە، هاوکات و هەر لەم زیندانە حوکمەکەیان جێبەجێ کراوە.