فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی سەرتاسەری مامۆستایان لە شارەکانی ئێران
شەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۰   |  19-02-2022

بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٣٠ ڕێبەندان مامۆستایانی ناڕازی بە پێی بانگەوازی پێشەکی لە ئیعتراز بە لە خوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، جێبەجێ نەکردنی گەڵالەیهاوسان سازی خانەنشینکراوان و گەڵاڵەی ڕیزبەندی پیشەیی، تاڵان کردنی سندووقی پاشە کەوتی فەرهەنگیان،نا ئەمنی پیشەیی، کالایی و پۆڵی کردنی خوێندن، ئیخراج و زیندانی کردنی مامۆستایان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕیوەبرد.ئەم کۆبووەوانە لە زۆربەی شارەکانیئێران لە وانە ”یەزد، هەمەدان، سنە، کرماشان، جوانڕۆ، شاری کورد، ئەراک، خۆڕەم ئاوا، ئەهواز، شیراز،کەرەج، بابۆلسەر، لەنگرود، کرمان،سەقز و زیویە،کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد، کوهدەشت، ئیلام، قیر،کازرون، ئیلام، شوش، مەریوان، لۆڕستان، زەرین دەشت، سمیروم، شوشتەر، ئەردەبێڵ، ئیسفەهان و …”، بۆ جارێکی دیکە بەڕێوە چوو.
شایانی باسە لەو کۆبوونەوانە دا مامۆستایانی ناڕازی دروشم گەلێک وەک” مامۆستای زیندانی دەبێت ئازاد بکریت و مامۆستا هۆشیارە لە ستەم بێزارە”و درووشمیدیکەیان بە تێکڕایی دووپات کردەوە.