مەسمووم بوونی کرێکارانی ساردخانەیەک لە جیرۆفت
سێشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۳   |  07-01-2025
ژمارەیەک لە کرێکارانی ساردخانەیەکی شارۆچکەی پیشەسازی ٢ی جیرۆفت لە پارێزگای کرمان، لە کاتی کار بەهۆی گازگرتوویی، مەسمووم بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
شایانی باسە، بە دوای ئامادە بوونی تیمەکانی فریاکەوتنی پزیشکی لە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی ڕزگارکردنی ئەم کرێکارانە، سەرجەم کرێکارەکان هێنراونەتە دەرێ و ٩ کرێکار بەهۆی دۆخی نالەباریان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە حەوت کەسیان بەدوای چەند کاتژمێر، لە نەخۆشخانە مەرەخەس کراون. هەروەها ٢١ کرێکاری دیکە کە بە ئۆتۆمبێلێکی شەخسی، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانە، بە شێوەی سەرەتایی چارەسەریان بۆکراوە و ڕەوانە ماڵی کراون.