ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی زاهێدان و قزڵحیسار
چوارشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۳   |  08-01-2025
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حەمید ئاشنا” و “سەلمان بۆزۆرگمێهر” لەزیندانەکانی ڕژیم لە زاهێدان و کەرەج، بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەمیدئاشن تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی زاهێدان، لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە بەتۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هەروەها سەلمان بۆزۆرگمێهر خەڵکی “ئیوانەکی” سەر بە پارێزگی سمنان، بە هەمان تۆئمەت دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.