فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حۆکمی ٦ مانگ زیندان بەسەر بەهمەن نادری
پێنجشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۳   |  09-01-2025

بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لە لایەن لقی ١٠٥ دادگای کەیفەری ٢ی ئەمشارەوە بە تۆمەتی “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان و بەرپرسانی فەرمی و هێزەکانی دەوڵەت” بە شەش مانگ بەندکران مەحکووم کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی بەهمەن نادری لە ڕۆژی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، لە لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەری ٢ی کرماشان بەڕێوەچوو و ئەم حوکمە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. ئەم هاووڵاتییە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن جەریمەی نەختی مەحکووم کرابوو و ئەم حوکمە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز بە شێوەی فەرمی بەم هاووڵاتییە ڕاگەیەندرابوو.