فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی٢٩ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە
هەینی ۲۱-۱۰-۱۴۰۳   |  10-01-2025

هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد جۆخور (ئەمینی فەر)” خەڵکی گوندی “ئالیاوێ”ی نەغەدە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد، بە ٢٩ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم” و “پروپاگەندە دژی نیزام” تۆمەتبار کردووە و ئەم حوکمە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە فەرمی بەم هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پاشان بێریزیکردن بە ئەندامانی بنەماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. ناوبراو بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرابوو.