
بە پێی زانیارییەکان، سەرەڕای تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەکبەر باقری، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی کرماشان، تا ئێستا زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەکبەر باقری ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری تاران دەستبەسەر و بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ٢٠٩ی ئێڤین گواسترابوویەوە. شایانی باسە، ئەکبەر باقری لە کاتی دەستبەسەرکردنی تا ئێستا، هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لە شوێنە دادوەری و ئەمنییەکان لەبارەی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو تووشی چەند نەخۆشی وەکوو هێمۆگلۆبینی خوێن، کێشەی ڕیخۆڵە، جەرگ و هێمورۆئید بووە و ناڕوونی لە دۆخی جەستەیی ناوبراو، بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.