نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی بێهزاد براخاسی بەدوای دەستبەسەر کرانی
شەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۳   |  11-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانبار، بێهزاد براخاسی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەیان لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵێ و بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.