فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سروە و پەیمانی شیری بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان
شەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۳   |  11-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، سروە شیری تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ و براکەی، پەیمان شیری تەمەن ١٩ ساڵ بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سروە شیری لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” بە هەشت مانگ زیندان و پەیمان شیری بە هەمان تۆمەت بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون. جێگای ئاماژەیە، ئەو خوشک و برایە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەگەڵ ئامۆزایەکیان بەناوی فەردین شیری، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون. سروە و پەیمان شیری دواتر بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترابوونەوە و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان ئازاد کرابوون.