دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سنە
یەکشەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۳   |  12-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە بە ناوی “ژیان میری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ژیان میری لە گەڕەکی “مەسناو”ی شاری سنە بە بێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بووە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەم چالاکە ژینگەپارێزە، تا ئێستا چەندین جار بە هۆی چالاکییەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتنی و چارەنووسی ژیان میری لەبەر دەستدا نییە.