فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی دوو هاووڵاتیی بەهۆی تەقەکردنی هێزەکانی ڕژیم لە نەهبەندان
یەکشەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۳   |  12-01-2025

دوو هاووڵاتیی خەڵکی سیستان و بەلوچستان بە ناوەکانی “ئەمیر مەحموودی” و “حسێن سارانی ڕاد”، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی ڕژیم لە وێستگەیەکی پشکنین لە شارستانی نەهبەندان لە خۆراسانی جنووبی، گیانیان لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی سەرەتای ساڵی نوێی زاینیی، لانیکەم پێنج هاووڵاتیی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانبار، ئەمیر مەحموودی و حسێن سارانی ڕاد هەردوو تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی “سەهل ئاباد” سەر بە شارستانی نەهبەندان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە لە نزیک وێستگەی پشکنینی سەهل ئاباد بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، گیانیان لەدەست دا.