کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی ئێران چووکا
یەکشەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۳   |  12-01-2025

کرێکارانی کارخانەی ئێران چووکا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، لە ئێعتڕاز بە ئەگەری تەعتیل کرانی ئەم کارخانەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی کارخانەی ئێران چووکا بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان، هەروەها خوازیاری درانی بڕی یەک مانگ حەقدەست و مەزایای دواخراویان و پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.