فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی سێ بەندکراوی سیاسی لە زیندانی بانە
دوشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۳   |  13-01-2025

بە پێی زانیارییەکان، “محەممەد کەریمی” تەمەن ٢٤ ساڵ، “باست کەریمی” تەمەن ٣٣ ساڵ و “محەممەد فەیزی” تەمەن ٣٤ ساڵ، هەموویان خەڵکی شاری بانە و بە تۆمەتی ” بەغی” کە ٤ ساڵ و ٨ مانگ و ١٧ ڕۆژی ڕابردوویان بە هۆی ئەم تۆمەتەوە لە زیندان تێپەڕاندووە، نزیک بە یەک مانگ لەمەوبەر لە زیندانی ناوەندیی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی بانە گواستراونەتەوە و تا ئێستا لە مافی مرەخەسی بێبەش کراون.
محەممەد کەریمی خەرمانانی پارەکە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی ” بەغی” بە ٢٥ ساڵ زیندان و “محەممەد فەیزی” و “باست کەریمی” بە هەمان تۆمەت، بە ٢٠ ساڵ زیندان و سەرجەم بە ٦٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون. جێگای ئاماژەیە، یووسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی دیکە بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگەی “ئەندامییەتی لە حزبێکی کوردستانی” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە. ئەم حوکمانە زستانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی پشتڕاست کراوەتەوە و ڕۆژی ١٢ی خەرمانانی ئەم ساڵە پێیان ڕاگەیێندراوە. ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵانی ١٣٩٩ و یووسف ئەحمەدی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی هەمان ساڵ لە لایەن هێزەکانی ڕژیم بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر و دوای تێپەڕاندنی ماوەیەکی زۆر دەستبەسەری لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە گواسترابوونەوە.