کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە تاران
دوشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۳   |  13-01-2025

لەدرێژەی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی فەرهەنگیانی ١٤٠٢ لە شارەکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە شاری تاران، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقی هەمیشەیی کۆتایی خزمەتیان، لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی “بەو هەموو سەرچاوەیە، دۆخی ئێران خراپە” لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان بە خواستەکانیان دەستیاندایە کۆوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای دانی وادە و بەڵێنەکان لە لایەن دەوڵەت بە موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٢، بەڵام هەتا ئێستا ٦٠ لەسەدی حەقی هەمیشەیی ٧٦ هەزار موعەلیمی خانەنشین کراو پەرداخت نەکراوە.