بەردەوامی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە خوزستان
سێشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۳   |  14-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شادگان بە ناوی “حسێن ئەلبووعەبید” تەمە ٢٦ ساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواسترایەوە.
هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “عێماد مەزرەعە” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سووسەنگەرد سەر بە پارێزگای خوزستان، بە بەکارهێنانی توندووتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.