خۆپیشاندانی هزاران کەسی لە بێلژیک دژبە سیاسەتەکانی دەوڵەتی داهاتوو
سێشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۳   |  14-01-2025

بە هەزاران کەس لە خەڵکی بێلژیک، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە شاری برۆکسێل پایتەختی بێلژیک، لەدژی بەرنامەکانی دەوڵەتی داهاتوو لە پێوەند لەگەڵ سیاسەتی دەست پێوەگرتن لە حقووقی خانەنشینان و مەزایای کۆمەڵایەتی، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
یەکێتییە کرێکاریەکان دەڵێن: ئەم سیاسەتە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی حەقدەستەکان، چوونەسەرەوەی سەعاتی کار، گرێبەستی نایاسایی، دەست پێوەگرتنی ئابووری، کەمکرانەوەی خزمەتگوزاری گشتی و ژینگەیی. بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبارەوە لە گۆڕەپانی “ئاڵبێرتین”ی برۆکسێل دەستیان داوەتە کۆبوونەوە و بەهۆی ئەم خۆپیشاندانە، زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان لە سەرتاسەری بێلژیک پەکیان کەوتووە.