فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی فەرهاد مێنبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۲۶-۱۰-۱۴۰۳   |  15-01-2025

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، فەرهاد مینبەری تەمەن ٣٢ ساڵە و خەڵکی گوندی «نییەر» سەر بە شاری سنە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەیدانی “ئیقباڵ”ی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.