ڕاگوێزرانی شاهین عەلیپوور بۆ شوێنێکی نادیار
پێنجشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۳   |  16-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشممە ٢٤ی بەفرانبار، شاهین عەلیپوور، هاووڵاتیی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی شاری ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراو بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخی بێ ئاکام ماوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.