فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە بەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست
پێنجشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۳   |  16-01-2025

ماڵپەڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ماوەیەکی کەم دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل هێرشیان کردووەتە سەر ئەم ناوچەیە و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بەرگریی شارستانی غەززە، پاش ماوەیەکی کورت لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەرانبەر بە ئازادکردنی بارمتەکان، کە چاوەڕێ دەکرێت  لە ٣٠ی بەفرانبار بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆمبارانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون و چەند خانوویەکیان لە گەڕەکی شێخ ڕەزوان، لە شاری غەززە کرد و لە ئەنجامدا ١٢ کەس کوژران و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. ئەمە لەحاڵێکدایە کە تا ئێستا، سپای ئیسرائیل هیچ ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بەو بۆمبارانە بڵاو نەکردووەتەوە.