دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان
هەینی ۲۸-۱۰-۱۴۰۳   |  17-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، “کاوان کەسرایی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی کاوان کەسرایی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بارەیەدا خۆ دەبوێرن. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.