فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە سنە، خۆرەم ئاوا و برووجێرد
هەینی ۲۸-۱۰-۱۴۰۳   |  17-01-2025

سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “سەیوان یەعقووبی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “بێساران”ی سەر بە سەوڵاوا لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەیوان یەعقووبی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هاوکات، حوکمی ئێعدامی “سامان داودیان”، هاووڵاتیی خەڵکی خوڕەمئاوا لە زیندانی پارسیلۆن جێبەجێ کرا. شایانی باسە، ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ڕەشید زەینەبی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی برووجێرد، بە تۆمەتی “کۆشتنی بە ئانقەست” لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.