فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێبەش کرانی ٩ بەندکراوی سیاسی ژن لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان
هەینی ۲۸-۱۰-۱۴۰۳   |  17-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٩ کەس لە بەندکراوانی سیاسی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین لەوانە، وریشە مۆرادی و پەخشان عەزیزی، بۆ جارێکی دیکە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان، بێبەش کراون. هەروەها دوو بەندکراو لەمافی پێوەندی تەلەڤوونی لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بێبەش کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئانیشا ئەسەدۆڵڵاهی، گولرۆخ ئیرایی، وەیدا ڕەبانی، زەهرا سەفایی، پەخشان عەزیزی، ئێلاهە فوولادی، مۆتەهەرە گونەیی، وریشە مۆرادی و مریەم یەحیەوی”، ئەو  بەندکراوە سیاسییەن کە بەپێی بڕیاری بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، بێبەش کراون. ئەم بەندکراوانە کە وێڕای ژمارەیەکی دیکە لە بەندکراوانی سیاسی لە هاوینی ئەمساڵ بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە حوکمی ئێعدامەکان، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون، بۆ جارێکی دیکە لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانبارەوە، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان بێبەش کراون. شایانی باسە، مریەم یەحیەوی و سەکینە پەروانە، جیا لە مافی چاوپێکەوتن لە مافی پێوەندی تەلەفوونیشی بێبەش کراون.