دەستبەسەر کرانی ئەرسەلان یووسفی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی
شەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۳   |  18-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بەفرانبار، “ئەرسەلان یوسفی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “سڵامەت”ی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزراوە.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕژیم لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی حکومەت”، “بێڕێزی بە ڕێبەر” و “بێڕێزی بە پیرۆزیەکان”، بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە هاوکات حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەش پشتڕاست کرایەوە. ئەرسەلان یوسفی لە رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢، دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو. ناوبراو دوای دوو مانگ دەستبەسەر بوون، لە رێکەوتی ٥ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرابوو.