فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی شەش مانگ زیندان بەسەر هاوواتییەکی خەڵکی بۆکان
شەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۳   |  18-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا “هیوا بەهین” کاسبکاری تەمەن ٤١ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەوشارە، حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامی” بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپێندراوە. هیوا بەهین، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ، پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە لایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.