فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پۆلگێرد
شەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۳   |  18-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، “مەحموود نیروومەند” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “پۆلگێرد”ی سەر بە شاری دەرگەز، لە کاتێکدا کە بۆ وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی لەگەڵ براکەی بووە، دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆرشی دەرگەز بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژی حکومەت” بە یەکساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژەیە، مەحموود نیروومەند مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەشهەد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژی حکومەت” و “پەیوەندی لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی وڵات” بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە ئەو حوکمە لە ئاکامدا لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندان کەم کرابوویەوە.