مانگرتنی خاوەن تانکڕەکان لە سنوورەکانی قەسری شیرین و باشماخ
شەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۳   |  18-01-2025

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی بەفرانبار، خاوەن تانکڕەکان لە سنوورەکانی قەسری شیرین و باشماخ، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان لەئاست لەخوارەوە بوونی نرخی کرێکانیان و جەریمەی نەختی لەڕادەبەدەری گازۆڵ، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیانن.