هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵەخانەی دادگای تاران
شەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۳   |  18-01-2025

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە ڕژیم لە ڕاپۆرتێکی دا بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشکەدا هەر یەک لە دادوەرانی دادگای تاران، “عەلی رازینی”، سەرۆکی لقی ٣٩ی دادگاکە و “محەممەد مەقیسە” سەرۆکی لقی ٥٣ی دادگای باڵای تاران کوژراون.
هەروەها ئاماژەی داوە، تەقە کەرەکە یەکێک بووە لە کارگوزارەکانی دادگای تاران و دوای تەقەکردنەکە خۆی کوشتووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هێرشکەرەکە هیچ پێشینەکی تاوانی لە دادگا نەبووە. ئەو کاتەشی هەوڵی دەستگیرکردنی دراوە، خۆی کوشتووە.