فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان و کرمان
یەکشەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۳   |  19-01-2025

خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان و کرمان، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی بەفرانبار، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سندووقی پۆڵای ئەمشارانە، بە وتنەوەی درووشمی “فوولادی هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.