کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆزی کرمان
یەکشەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۳   |  19-01-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی بەفرانبار،خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆزی کرمان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر دامەزراوەی پشتیوانی لە خانەنشین کراوانی سەنعەتی پۆڵا لەمشارە، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی یاسای یەکسانسازی ساڵی ١٣٩٩ و هەروەها چاکسازی لە یاسای یەکسانسازی ساڵی ١٤٠٣ و بەستنی گرێبەست لەگەڵ شیرکەتێکی بەئەزموونی بیمەی دەرمانی بوون.