فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان
یەکشەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۳   |  19-01-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی کرماشان، وێڕای هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکەی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی کرماشان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارە و وتنەوەی درووشمی “شاغڵ و بازنشستە، ئێتحاد ئێتحاد”، “کۆبوونەوە و ئێعتڕاز، مافی سەرەکی ئێمەیە”، “دەوڵەتی فەرمایشی، حقووقی فەرسایشی”، “ئاوسان، گرانی؛ نا بۆ شەڕ و وێرانی” و “ماڵیاتی قورس، ئیمکانات سفر”، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.