
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانبار، پەرەستارێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “مینا ڕەسوڵپور” شاغڵ لە شەبەکەی بێهداشتی شارەکی نەڵۆسی شنۆ، کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستی لە ئەنجامی هەوڵی خۆکوشتن، لە نەخۆشخانەی شنۆ بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ ڕاگوێزرابوو، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە دۆخێکی ئابووری خراپدا بووە و هاوسەرەکەی بە هۆیی کێشەی جەستەیی ماوەیەکە بە ناچار خانەنشین بووە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە لەم ساڵانەدا، دیاردەی کۆچ و خۆکوشتنی پەرستاران ڕوو لە زیادبوونە و هەروەها گوشاری ئابووری و دەروونی بە تایبەتیش بۆ ئەو ژنانەی کە سەرپەرشت و سەرۆکی خێزانن لە سیستەمی پیاوسالاری کۆماری ئیسلامی ئێراندا وایکردووە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆر ببنەوە.