کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە تاران
دوشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۳   |  20-01-2025

لەدرێژەی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی فەرهەنگیانی ١٤٠٢ لە شارەکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە شاری تاران، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقی هەمیشەیی کۆتایی خزمەتیان، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بۆ نۆهەمین جار لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان بە خواستەکانیان بە وتنەوەی درووشمی “وەزیری ناکارامە ئێستعفا ئێستعفا” و “ئەگەر دادپەروەری هەبێ، جێگای موعەلیم ئێرە نییە” دەستیاندایە کۆوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای دانی وادە و بەڵێنەکان لە لایەن دەوڵەت بە موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٢، بەڵام هەتا ئێستا ٦٠ لەسەدی حەقی هەمیشەیی ٧٦ هەزار موعەلیمی خانەنشین کراو پەرداخت نەکراوە.