فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە پیرانشار
دوشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۳   |  20-01-2025

بە پێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ڕێبەندان، “نیعمەت ئەحمەدنژاد” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “لکبن” و “مۆراد ئۆستوار” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی “پەسوێ” سەر بە پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی توندووتیژی و دروستکردنی کەشێکی توقێنەر بۆ ئەندامانی بنەماڵەکانیان بووە هەروەها ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ڕێبەندان، فەرەیدوون مەحموودی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. . تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.