هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆبوونەوەی موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٢
دوشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۳   |  20-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی نیروی ئینتزامی ڕژیم، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ڕێبەندان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مۆعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٢ لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە تاران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چوار کاتژمێر دوای دەستپێکی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٢ لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕژیم، هێزکانی ئینتزامی و ئەمنییەتی بەدوای ئەویکە نەیانتوانیوە بڵاوە بە ناڕازییان بکەن، بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەر ناڕازییان و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە موعەلیمانی خانەنشین کراو، تووشی کێشەی هەناسەدان بوون.