کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە لە کەرەج
سێشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۳   |  21-01-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە لە شاری کەرەج، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کارمەندانە لەئاست لەخوارەوەبوونی حەقەستەکانیان ناڕازیین و دەڵێن: لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە زۆربەی پێرسۆنێلی شارەداریی “کەرەج”یش لەگەڵ ئەم کێشەیە بەرەوڕوون و کەس نییە وەڵامدەرەوەیان بێ.