کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆزی کرمان
سێشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۳   |  21-01-2025

ئەمڕۆ سیشەممە ٢ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆزی کرمان، بۆ دووهەمین جار لەم حەفتەیەدا، لە بەرامبەر دامەزراوەی پشتیوانی لە خانەنشین کراوانی سەنعەتی پۆڵا لەمشارە کۆبوونەوە و لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی یاسای یەکسانسازی ساڵی ١٣٩٩ و هەروەها چاکسازی لە یاسای یەکسانسازی ساڵی ١٤٠٣ و بەستنی گرێبەست لەگەڵ شیرکەتێکی بەئەزموونی بیمەی دەرمانی بوون.