فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سنە
سێشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۳   |  21-01-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، بنیامین ڕەحیم پوور تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ” و دانیشتووی شاری سنە، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای سنە گواسترایەوە.  
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوازدە کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دوای دەستبەسەر کردنی بنیامین ڕەحیم پوور، هەوڵی پشکنینی ماڵەکەیان داوە و دەستیان بەسەر کامێرای دووکانەکەی گرتووە و بە دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر و بێڕێزیکردن بە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە چەکیان لێ کێشاون.   شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ڕێکەوتی ١٤ی گوڵانی ١٣٩٩ لەگەڵ براکەی، بە ناوی تارق ڕەحیم پوور لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر ماڵی بنەماڵەییان بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت” دەستبەسەر کرابوون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.