فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە
چوارشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۳   |  22-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی “جەبار ئەوێهەنگی”، تەمەن ٥٢ساڵە و چالاکی مەدەنی، خەڵکی شاری سنە، تا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا لەوبوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
بەپپێ ئەم ڕاپۆرتە، جەبار ئەوێهەنگی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.