فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە پیرانشار
چوارشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۳   |  22-01-2025

لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، “عوسمان پلە” تەمەن ٥٧ ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی “فەرهاد پلە” تەمەن ٢٦ ساڵ، لە ماڵی خۆیان لە پیرانشار دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، عوسمان پلە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە، بەڵام چارەنووسی کوڕەکەی هێشتا نادیارە. ڕۆژی ڕابردووش حەوت هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “فەردین مەحموودی، نیعمەت ئەحمەدنژاد، مۆراد ئوستوار، محەممەد سوهرابی، هیوا شوجاعی، ئەنوەر ئیبراهیمی، جێگیر موجاهیدی و کەیوان ئەساسە” دەستبەسەر کراون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.