فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەرەسەندنی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی و وریشە مۆرادی و دژایەتی لەگەڵ حوکمی ئێعدامەکان
چوارشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۳   |  22-01-2025

مانگرتنی گشتی خەڵکی کوردستان دژبە حوکمی ئێعدامەکان کە لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانەوە لەسەر بانگەوازی پێشووی هەڵسووڕاوانی سیاسی، مەدەنی، موعەلیمان، بنەماڵە دادخوازەکانی ناوخۆی وڵات و جریاناتی سیاسی دەستی پێکردووە، بە خێرایی زۆربەی شارەکانی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، خەڵکی شارەکانی بۆکان، مەهاباد، مەریوان، سەقز، سنە، دیواندەرە، کرماشان و ئیلام بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام لەوانە “پەخشان عەزیزی و وریشە مۆرادی” و هەروەها بەگشتی هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامەکان، بەدەم ئەم بانگەوازەوە هاتوون و لە کردنەوەی زۆربەی دووکان و بازاڕەکان خۆیان بواردووە. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان لە دیواندەرە و کرماشان وبانە هەڕشەیان لە خەڵک کردووە کە ئەگەر دووکانەکانیان نەکەنەوە، ئەوە دووکانەکانیان پلۆمپ دەکەن و ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە.