فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ١٠ هاووڵاتیی بەهایی لە ئیسفەهان
چوارشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۳   |  22-01-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، ١٠ هاووڵاتیی بەهایی بە ناوەکانی “ڕۆیا ئازادخۆش، نەسرین خادیمی، موژگان پوورشەفیع، ئازیتا ڕەزوانیخاە، بوشرا موتهەر، سارا شەکیب، شوورئەنگیز بەهامین، ساناز ڕاستە، مریەم خورسەندی و فیروزە ڕاستی نژاد”، دانیشتووی بەهارستانی ئیسفەهان لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کران و بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکانیان گواستراونەتەوە بۆ زیندانی دەوڵەت ئابادی ئەمشارە.
ئەم هاووڵاتییانە لە ساڵی ڕابردوودا، لەلایەن لقی ٣٧ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیسفەهان، هەر کام بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون. هەروەها، هەرکام لەم هاووڵاتییانە بە پێ بژاردنی ٥٠ ملیۆن تمەن و ٥ ساڵ بێبەش بوون لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە وڵات سزا دران. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییانە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٢، لە بەهارستانی شاری ئیسفەهان دەستبەسەر و ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەیان لە زیندان ئازاد کرابوون.