فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگهێشتی زیاتر لە ٥٠ کەس لە دووکانداران و بازاڕیانی شاری بۆکان لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیم
چوارشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۳   |  22-01-2025

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە زیاتر لە ٥٠ کەس لە بازاڕیان و دووکاندارانی شاری بۆکان، لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیم لەمشارە، بە مەبەستی پێشگرتن و پەرەسەندنی مانگرتنی هاووڵاتییان، بانهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە و بەڵێننامەیان پێ پڕکردوونەتەوە.
شایانی باسە، ئەم هەوڵە بە هاوکاری فەرمانداری شاری بۆکان ئەنجام دراوە و بەدوای ئامادە بوونی ئەم کەسانە لەم ناوەندە، خراونەتە ژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لی کراوە کە بۆیان نییە بەم مانگرتنەوە پەیوەست بن و لە کۆتاییدا بە دوای پڕ کردنەوەی بەڵێننامەی زۆرەمڵێ، ئازاد کراون. هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە هەوڵێکی ڕیاکارنەدا و بە مەبەستی پێشگرتن بە پەرەسەندنی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان، ڕاگەیاندووە کە حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی ڕاگیراوە و پێویست ناکات درێژە بە مانگرتن بدەن.