
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، سۆهەیلا موتاعی لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە گۆڕەپانی ساعەتی شاری دێهگولان بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی وێنەگرتنی ناوبراو لە نێو شار دەستبەسەریان کردووە بەڵام، هیچ بەڵگەیەکیان لە مۆبایلەکەیدا نەدیتووەتەوە. ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە، سۆهەیلا موتاعی دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە. جێای ئاماژەیە، سۆهەیلا موتاعی چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیدا دوو جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری دێهگولانەوە، سەرجەم بە ٦٠ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.