دەستبەسەر کرانی چوار کەس لە بازاڕییانی شاری سنە
پێنجشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۳   |  23-01-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، محەممەد سەیف پەناهی و سینا ڕەزایی لە پێڵاوفرۆشانی سنە لە بەرامبەر دووکانەکانی خۆیان و محەممەد ئەتڵەسی و ئومێد محەممەدی تەمەن ٣٣ ساڵ لە بازاڕیانی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە بەشداری کردن لەمانگرتنی بازاڕیانی سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرچوونی حوکم و پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان بووە. شایانی باسە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییانە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراوان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.