فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هێرش زەندی بەدوای دەستبەسەر کرانی
پێنجشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۳   |  23-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی هێرش زەندی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و تەمەن ٤٠ ساڵ و دانیشتووی شاری سنە، تا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندان، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواسترایەوە. هێرش زەندی لە بەندکراوانی سیاسیی پێشووی دەیەی هەشتایە کە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حزبێکی کوردستانی حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.