فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە سەردەشت
پێنجشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۳   |  23-01-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندان، “ئاوارە شەخسی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “نستان”ی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەم هاووڵاتییەیان لە کاتێکدا کە منداڵەکەی بردووە بۆ پۆلی زمانی کوردی، لەمشارە دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.