فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری بۆکان دژ بە کوژرانی نیان جۆبرەئیل پوور
هەینی ۰۵-۱۱-۱۴۰۳   |  24-01-2025

ئەمڕۆ هەینی ٥ی ڕێبەندان، کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی شاری بۆکان وێڕای بەشداری بەرچاوی ژنان، لە ناڕەزایەتیی بە کوژرانی توندووتیژانەی کچێکی ٦ ساڵ تەمەن بە ناوی “نیان جوبرەئیل پوور” لەمشارە، لە بەرامبەر فەرمانداریی بۆکان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری سزادانی دەستوپێوەندەکانی ئەم جەنایەتە بوون.
جێگای ئاماژەیە، نیان جوبرەئیل پوور تەمەن ٦ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی “زیباشار”ی بۆکان کە بەهۆی ئەشکەنجەدانی زڕدایکی تووشی خوێنڕێژی ببوو و گواسترابوویەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی “قولی پوور”ی ئەمشارە و بەهۆی دۆخی نالەباری جەستەیی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کرابوو، لە کۆتاییدا ڕۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانبار، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.