دەسبەسەرکردنی هاوولاتییەک لە پیرانشار
یەکشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۰   |  20-02-2022
رۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”لۆقمان سەیدە” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.بە گوێرەی هەواڵ، هەڵسوو کەوتی هێزەکان رژیم لە گەڵ ئەو کەسە لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا نەشیاو بوە.تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاولاتییە لەبەردەستدا نییە