نادیاربوونی چارەنووسی فەردین نووری بەدوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی
شەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۳   |  25-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە دوو مانگە هاووڵاتییەک بە ناوی “فەردین نوری” خەڵکی ئاوایی “خوردەلوکی” سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بار و دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، فەردین نوری دوو مانگ لەمەوبەر لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنییەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە،تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە و سەردانیان بۆ دامەرزاوە ئەمنییەکان بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە دۆخ و چارەنوسی کورەکەیان هیج ئەنجامێکی نەبووە و لە لایەن بەرپرسانی دامودەزگا ئەمنییەکانەوە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.