فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە بەرامبەر بینای سەرۆک کۆماری لە تاران
شەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۳   |  25-01-2025

ئەمڕۆ شەممە ٦ی ڕێبەندان، کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە کەرتی نەوت و گاز، بە چوون بۆ تاران و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سەرۆک کۆماری، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کۆمەڵێک لە نوێنەران و هەڵسووڕاوانی سێنفی کرێکارانی ئەرکانی سالس لەوانە پەیمانکاری و شیرکەتی، لە سەراسەر شارەکانی ئێرانەوە چوون بۆ شاری تاران و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی دەوڵەتی بە خواستەکانیان لەوانە: “گۆڕینی بارودۆخی کاریان و نەمانی پەیمانکار، بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، ئیجرایی بوونی مادەی ٣١٨٨ و کەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی رفاهی وەک کرێکارانی قەراردادی، دانی وامی ٣٠٠ میلیونی و هیتد، بوون.